بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نادرە ڕەزایی جێگری کاروباری هونەری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز وێڕای نرخاندنی هونەری شانۆ، ڕایگەیاند: فێستیڤاڵێکی شانۆیی بە ناوەڕۆک و زمانێکی تایبەتی و لە پێگەی گەلێکی دێرینی ڕۆژئاوای ئێران، نیشاندەری ڕەسانەیەتی فورهەنگی و بەهادان بە هونەر و دەربڕینی ئارەزوومەندییەکانی مرۆڤ و ژینگەی هەرێمی و ئوستوورەیی لە دڵی کوێستانە سەیروسەمەرەکانی کوردستانە.
ڕاشیگەیاند: فیستیڤاڵی شانۆی کوردی بە نزیکەی دوو دەیە پێشینە ئێستاکە گەیشتۆتە تەمەنی گەورەساڵی و ئەندێشەی خاوەن قەڵەم و دەرهێنەران بە بەردەنگان نمایش دەدا کە لە خۆیدا کارێکی بەبایەخ لە ئاسمانی هونەری ەئوڕۆکەی ئێرانە.
ڕەزایی حەقایەت و ئەفسانە و فۆلکلۆری گەلی کوردی بە دەفرایەتییەتی بەنرخ و دەوڵەمەند بۆ شانۆ و فەرهەنگ و هونەر زانی و جەختی کرد: گرنگترین سەرمایەی ئەو فێستیڤاڵە بۆ هونەرمەندان و شانۆکاران، خەڵکێکن کە بینەری شانۆن و بەبێ ئەوان هیچ بەرهەمێک ناچیتە سەر شانۆ و گەورەترین پاداشت بۆ ئەو بینەرانە، دیتنی شانۆیەکی بەڕێز و مرۆڤانە و ئاوەزمەند و کەڵکەڵەمەندە.
Your Comment